AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١ ٢٠:٠٥

پووتین باس لە داهاتووی کوردەکانی سووریا دەکات

پووتین باس لە داهاتووی کوردەکانی سووریا دەکات

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: پرسی کوردەکانی سووریا دەبێ لە ڕێگەی دانوستانی نێوان بەرپرسانی کورد و دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقەوە چارەسەر بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گۆڤاری میمۆری، ڤیلادیمیر پووتین لە کۆنفڕانسی ساڵانەی لەگەڵ میدیاگەلی جیهانی، ئاوڕی لە پرسی کوردەکانی سووریا دایەوە و جەختی کرد: پرسی کوردەکانی سووریا دەبوو لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سووریادا چارەسەر دەکرا.

ناوبراو سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا، ڕایگەیاند: ئێمە دەزانین کە تورکیا لە شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانە، بەڵام هیوادارم دۆخەکە لەوە تەشەنەدارتر نەبێ و من لە پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکانی ئەورووپیدا بیرم هێنانەوە کە ئێوە لە بەڵێنێک کە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی بە کوردەکانتان دابوو، خەیانەتتان کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆتاییدا بە ئاماژە بەوەی کە کوردەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا گێڕاوە و تورکیاش دەبێ ئاسایشی خۆی دابین بکات، ڕاشیگەیاند: پرسی کوردەکانی سووریا دەبێ لە ڕێگەی دانوستانی نێوان بەرپرسانی کورد و دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقەوە چارەسەر بکرێت.

News ID 53211

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha